Soran Omar

سوپاس بۆ خوا توانیمان بەنداوی دەڵگە جێ بکەینەوە بۆ ناوچەی پشدەر، بەم بەنداوە کێشەی کەم ئاوی قەڵادزێ و دەوروبەری چارەسەر دەبێت.

وەزارەتی سەرچاوە ئاویەکانی عێراق چوار بەنداو لەهەرێمی کوردستان دروست دەکات.

لە ١٩/١١/٢٠٢٢ داوای دروستکردنی دوو بەنداوم بۆ دەڤەری ڕاپەڕین کرد (بەنداوی دەڵگەو دەربەند) سوپاس بۆ خوا عێراق ڕەزامەندیدا لەسەر دروستکردنی چوار بەنداو بۆ هەرێمی کوردستان ئەوانیش بەنداوی (دەڵگە لە پشدەر، بەنداوی مەنداوە لە هەولێر، بەنداوی تەقتەق لەهەولێر، بەنداوی باکرمان لەدهۆک) 

لەئێستەدا هەنگاوەکانی دەستپێکردن بەدروستکردنی چوار بەنداوەکە دەستی پێکردووە .

Share this