Soran Omar

بۆ بەدواداچونی ناردنەوەی پەنابەران بەنوسراوی ژمارە (٧٧٠/د لە ٢٦/٥/٢٠٢٤) داوام لەوەزارەتی دەرەوەی عێراق کرد ناردنەوەی بەزۆر پەنابەران ڕابگرێت.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەنوسراوی ژمارە (م.خ١/٢١/٨١٥ لە ١٤/٧/٢٠٢٤) وەڵام دەداتەوەو ڕایدەگەیەنێت گەڕانەوەی پەنابەرانی عێراقی ئەو هاوڵاتیانە دەگرێتەوە کە لەڕوی یاساییەوە مافی پەنابەریان ڕەدکراوەتەوەو بۆیان نیە لەو وڵاتە بمێننەوە، گەڕانەوەش ئارەزومەندانەیە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت بگەڕێنەوە عێراق. 

عێراق ڕێکەوتنی ژمارە ٤٩ی ساڵی ٢٠١٣ی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا واژۆکردووە

ئەگەر عێراق هاوکاری یەکێتی ئەوروپا نەبێت بەپێی ئەو ڕێکەوتنەی واژۆی کردوە ڕوبەڕوی سزای سیاسی و ئابوری دەبێتەوە.

Share this