پەرلەمانتار سۆران عمر پێشوازی له نوێنەرانی فەرمانبەرانی ڕاژەی شارستانی وەزارەتی ناوخۆی سنوری پارێزگای سلێمانی ده‌كات.
پەرلەمانتار سۆران عمر ئەندامی لیژنەی ئابوری و پیشەسازی و بازرگانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێشوازی لە نوێنەرانی فەرمانبەرانی ڕاژەی شارستانی وەزارەتی ناوخۆی سنوری پارێزگای سلێمانی کرد لەبارەگای نوسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رۆژی دووشەممە ٨-٩-٢٠٢٤
لەدیدارەكەدا گفتوگۆكرا لەبارەی کێشەو گرفتەکانی فەرمانبەران و هاوتاکردنی دەرمالەکانیان بە فەرمانبەرانی ڕاژەی سەربازی وەزارەتی ناوخۆ، له‌لای خۆیه‌وه په‌رله‌مانتار به‌ڵێنی دا كه به‌پیُی رێنمایی یاساییه‌كان كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ئه‌م فەرمانبەرانە بكات له ده‌زگاپه‌یوه‌ندیداره‌كان و له‌لای خۆیه‌وه نوێنەرانی فەرمانبەران سوپاس وپێزانینی خۆی ئاراسته‌ی په‌رله‌مانتار كرد.