Soran Omar

ئەوەی ئی*سرا*ئیل بەپشتیوانی ئەمریکاو بەریتانیا بەرامبەر غەزە ئەنجامی دەدات جینۆسایدو تاوانی ئاشکرای دژ بە مرۆڤایەتیە.

ئەوەی ئی*سرا*ئیل بەپشتیوانی ئەمریکاو بەریتانیا بەرامبەر غەزە ئەنجامی دەدات جینۆسایدو تاوانی ئاشکرای دژ بە مرۆڤایەتیە، ئەگەر بەری پێ نەگیرێ، ئاگری ئەم شەڕە ناوچەکە دەگرێتەوە، بەتایبەت عێراق و ئێران و لوبنان و سوریا، هیچ هێزێکی بیانیش لە ناوچەکە سەلامەت نابێت. ئەوەی لەکوشتنی دڕندانەی پیرو ژن و منداڵ بێدەنگ و بێ هەڵوێستە دەچێتە پاڵ پشتیوانی ئەو تاوانە …

چۆنێتی بردنی کەیسی جینۆسایدی ئێزیدیەکان بۆ لاھای و تۆمارکردنی سکاڵا..

چۆنێتی بردنی کەیسی جینۆسایدی ئێزیدیەکان بۆ لاھای و تۆمارکردنی سکاڵا – لە ١٢/٩/٢٠١٤ چوینە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لە لاھای، کاتی چون بۆ دادگای لاھای لەسەر داوسی بەندە وەزارەتی دەرەوەی ھۆڵەندا بۆی ڕێکخستین. – لە ١٠/٩/٢٠١٤ لەناو پەرلەمانی ھۆڵەندا پاش سەرۆکی پەرلەمان قسەم لەسەر تاوانەکانی داعش دەرھەق بە کوردانی ئێزیدی و تورکمانەکان و کاکەیی و مەسیحی …

سوید بەرپرسیارە لەڕێگەدانی فەرمی بە – بێڕێزکردن بە قورئان-ی پیرۆز.

سوید بەرپرسیارە لەڕێگەدانی فەرمی بە – بێڕێزکردن بە قورئان-ی پیرۆز بڕیاری دادگای سوید بۆ ڕێگەدان بە بێڕێزی بە قورئانی پیرۆز بەناوی ئازادی بیروڕا هەڵەیەکی مەترسیدارەو پێویستە یاسای ئەو وڵاتە پێداچونەوەی بۆ بکرێ، ئەوەی کە ئەو هاوڵاتیە بەناوی (سەلوان مۆمیکا) ئەنجامیدا لە بێڕێزیکردن بەقورئانی پیرۆز ڕسواو شەرمەزار دەکەین، ئەوەی ئەنجامدرا حکومەتی سوید لێی بەرپرسیارەو بێ ڕێزیی …

نەوتی هەرێم بەتاڵان دەبرێت !

نەوتی هەرێم بەتاڵان دەبرێت  ساڵی ٢٠٢٢ حکومەتی هەرێم لەفرۆشی هەر بەرمیلێک نەوت ٣٦ دۆلاری بۆ ماوەتەوە، ٥١ دۆلاری بەناوی خەرجیەوە ڕۆشتووە!  بەپێی ڕاپۆرتی کۆمپانیای دیلۆیت کە لەڕێی حکومەتی هەرێمەوە وردبینی نەوتی هەرێم دەکات! ڕێکخراوی ڕونبین بۆ شەفافیەت لەپرسەکانی نەوت شیکاری بۆ ڕاپۆرتەکانی دیلۆیت کردووە. هەناردەی نەوتی هەرێم لەساڵی ٢٠٢٢ دا ١٥٨ ملیۆن و ٣١٠ هەزارو …

‏١٧ی شوبات رەمزی شۆڕشێکی سپی، سەرەڕای ئەو هەموو قوربانیدانە، ئۆپۆزسیۆن هۆکارێکی نەگەشتنە ئامانجەکانی بوو!

لە ١٧ی شوباتی ساڵی ٢٠١١ خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی لەسەر شەقام بەخوێنی ١٠ شەهیدو ٥٠٠ بریندارو ١٠٠٠ گیراو ماوەی ٦٠ ڕۆژی خایاند، داخوازی ئەوکاتە ماف و ئازادی بوو، دۆخی خەڵک لەئێستە زۆر باشتر بوو، بەڵام بەداخەوە ئۆپۆزسیۆنی بەهێزی ئەوکاتە بینەری ئەو ٦٠ ڕۆژەی لوتکەی ناڕەزایەتی جەماوەربوو، شەرمنانە بەنهێنی پشتیوانی خۆپیشاندانەکان بوون، دەستیان کرد بەپێشکەش کردنی پاکێج …

حکومەت شکستی خواردوە لەکۆنترۆڵ کردنی بازاڕی دراوو بانکی ناوەندی.

حکومەت شکستی خواردوە لەکۆنترۆڵ کردنی بازاڕی دراوو بانکی ناوەندی ئەرکی خۆی بەجێنەهێناوە لەسەقامگیری نرخی دینارو ڕاگرتنی بەهاکەی، سپیکردنەوەی پارە بەشێوازی جۆراوجۆر بەردەوامە، کۆمەڵێ دەسەڵاتداری گەندەڵ دەستیان بەسەر جومگە هەستیارەکانی حوکمڕانیدا گرتووەو باجی ئەم دۆخەش خەڵک دەیدات. ئێستە قەیرانی سوتەمەنی بەنزین و گازو غاز سەریهەڵداوە سەرەڕای گرانی نرخی کاڵا، بەرزیی نرخی دۆلار قازانجی بۆ کۆمەڵێ بانک …

زەمانێک سوپاکەی صەدامی دیکتاتۆر بەوجودی خۆی لێرەدا نمایشی دەکرد!

زەمانێک سوپاکەی صەدامی دیکتاتۆر بەوجودی خۆی لێرەدا نمایشی دەکرد! ئەو سوپایەی شەڕی شیعەو کوردو ئێران کوەیت و هەموو گەلانی عێراقی پێکرد بەڵام دواجار نەیتوانی خودی خۆی پێ بیپارێزێ، زەبروزەنگ کاتییەو سەرەنجامی ستەمکاریی کەوتنە ژێرپێیە! زۆر شەو بۆ ڕێ ڕۆشتن دێمە ئەم ناوە، بیر لەوە دەکەمەوە؛ ئەوکاتەی صەدام و سوپاکەی لێرە لە لوتکەی دەسەڵاتدا بوون و …