Soran Omar

ژیاننامە

ژیــاننــامــە

کورتەیەک دەربارەی؛ سۆران عومەر سەعید

‎سۆران عومەر سەعید
‎لەدایکبووی ۱۹۷۸ ی شاری سلێمانی لەقەزای قەرەداغ.

‎خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە كارگێڕی و ئابووری بەشی ئامار.

‎لە ۱۹۹۲ تاکو ۱۹۹٥ خاوەنی تیپی شانۆی (هاملێت) بووە، لەناو ڕێکخراوی یەكێتی لاوانی دیموکرات.

‎لەساڵی ۱۹۹٥ ەوە چۆتە قوتابخانەی هونەری (کۆساری) لەناو بزوتنەوەی ئیسلامی.

‎لەساڵی ۱۹۹۹ـ۲٠٠٠ بەڕێوەبەری تەلەفزیۆنی سلێمانی بزوتنەوەی یەکبوون بووە.

‎ئەندامی سکرتاریەتی ڕێکخراوی قوتابیان و سەرنووسەری ڕۆژنامەی (بێداری) بووە.

‎لەساڵی ۲٠٠٠_۲٠٠۱ سەرنووسەری گۆڤاری (مەئوا) بووە گۆڤارێکی وەرزی لێکۆڵینەوە بووە.

‎لەساڵی ۲٠٠٥ خاوەنی ئاژانسی کوردسان نیوز بووە.

‎خاوەنی کۆمپانیای (پەیپەر) بووە بۆ چاپ و بڵاوکردنەوەو لەساڵی ۲٠٠۷ سەرنوسەری گۆڤاری (ڕێگا) بووە.

‎ساڵی ۲٠۱۱ یەکێک لەهەڵسوڕاوانی خۆپیشاندانەکانی ۱۷ ی شوباتی سلێمانی بووە.

‎لەساڵی ۲٠۱۲ بەرپرسی ئاژانسی (کۆمەڵ نیوز) بووە.

‎ڕاوێژکاری ڕۆشنبیری سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری بووە.

‎ئەندامی بەڕێوەبردنی کەناڵی ئاسمانی (پەیام) بووە.

‎ساڵی ۲٠۱۳ـ۲٠۱۸ بۆتە ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە خولی چوارەم و سەرۆکی لیژنەی مافەکانی مرۆڤ بووە.

‎ساڵی ۲٠۱۸ بۆ جاری دووەم بۆتەوە ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەخولی پێنجەم و لەلیژنەی دارایی و سامانە سروشتیەکان بووە.

‎لەساڵی ۲٠۲٠ دەست لەئەندامێتی پەرلەمان دەکشێنێتەوە.

‎لە هەڵبژاردنی ۲٠۲۱ ی پەرلەمانی عێراق دەبێتە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ خولی پێنجەم