لەكۆبونەوەی دوێنێی پەرلەمانی عێراق وەزیری دارایی ڕایگەیاند ٪٦٠ی خاڵەسنوریەکانی هەرێم لەژێر کۆنترۆڵی ئەواندا نین، بەغدا دوای نەوت داوای داهاتە ئیتحادیەکانی گومرگ و باج دەکات.
ئەم داهاتانە بە نەوت و گومرگ و باج و رسوماتەوە لەلایەن هەردو حزبی دەسەڵاتەوە دەبرێت.
هەرێم ئاسمانی بەدەس بەغداوەیە، لەئەرزیش کەرکوک و هەموو ناوچە ناکۆکی لەسەرەکانیان لەدەست دا.
ئێستە هاوڵاتیەکی هەرێم لە دورترن گوندی سلێمانی و دهۆک و هەولێر و هەڵەبجە بیەوێ ناوی خۆی بگۆڕێ یان نفوسەکەی نقڵ بکات لە قەزایەکەوە بۆ شارێکی هەرێم ، سەرۆکی حکومەت و هەرێمیش ناتوانن ئەو کارە ئەنجام بدەن! پێویستە وەزیری ناوخۆی عێراق ڕەزامەندی دەربڕێ!
ئەوکاتەی هەرێم دەسەڵاتی هەبووە رەگەزنامەی بۆ ئێرانی و تورکی و سوری دەرکردووە لەپێناوی دەنگدان!
ئێستە چۆن ڕازی ئەبن سامانی ژێر زەوی ئەو خاکە ببات دوای ئەو هەموو ساڵەو داوای پارەش لەبەغدا بکات.
بۆیە عێراق بەئاراستەی بڕیارەکەی دادگای ئیتحادی دەڕوات و خەڵکیش پێی خۆشە چونکە نەوت تەسلیم بکرێ و بودجە بێت بۆ ژیانی ئەو سودی هەیە موچەی لەکاتی خۆی وەردەگرێ .
ئەم دوو حزبەی هەرێم دۆخێکیان دروست کردوە خەڵک پێی خۆشە هەرێم لەژێر کۆنترۆڵی هەرکەسێک بێت بۆی گرنگ نیە گرنگە ژیانی دابین بکرێ ! بەڵام ببینن ئۆکرانیەکان لەهەموو دونیاوە پیاوەکانیان دەگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەیان بەرگری دەکەن! بەڵام ئێستە خەڵک لەهەرێم ئازاد بکرێ کەسی تێدا نامێنێ لەسایەی زوڵمی دەسەڵاتدارانی هەرێم!
هەرێم ئەوکاتەی دەوڵەت بووە لەناو دەوڵەت قەدری دەسەڵاتەکانی نەگرتووە کەلە دەستور زیاتر سەلاحیەتی هەبووە!
ئێستە ڕۆژ بەڕۆژ دەسەڵاتەکان لەدەس دەدات! خەڵکی کوردستانیش دڵخۆشە بەوە چونکە ئەو دەسەڵاتانە کۆمەڵێک دەسەڵاتداری گەندەڵ بۆ دەوڵەمەندبونی خۆیان و چەوساندنەوەی خەڵک بەکاریانهێناوە!