بانکی ناوەندی لەسەر نرخی دۆلار‌و بردنە دەرەوەی پارە وەڵامی بەدواداچونێکی سۆران عومەر دەداتەوە
بۆ بەدواداچوون دەربارەی نرخی دۆلار‌و مەزادی عوملەو بردنە دەرەوەو سپیکردنەوەی پارە لەلایەن کۆمەڵێک بانک.
بانکی ناوەندیی عێراق لەوەڵامدا ئاماژە بەوە دەکات :
ڕێنماییه‌كانی ده‌رچووی ساڵی 2021ى فرۆشتن وكڕینی دراوی بیانی هه‌موو بانقه‌كان پابه‌ند ده‌كات به به‌شداری له هاریكاری بازرگانی ده‌ره‌كی ئه‌ویش به پێی به‌ڵگه‌نامه وحهواڵهی ده‌ره‌كی وبهكردنهوهی دۆسییه‌كی تایبه‌ت بهههركۆمپانیا و كڕیاڕێك كه تێیدا پشتگیری كڕینی كاڵا وپێشكه‌ش كردنی خزمه‌ت گوزاری، گه‌ره‌نتی كردنی ناردنی پاره بۆ دوایین كه‌سی سودمه‌ند ، هه‌روه‌ها ده‌بێت بانق به‌دوادا چوونی ته‌واو بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كانی تایبه‌ت به ئاڵوگۆری پاره‌كه بكاته‌وه ، له‌هه‌مان كاتدا خاڵه سنورییه‌كان هه‌ستن به‌كاری خۆیان وه‌كو دڵنیا بوونه‌وه له هه‌موو پسوڵه ڕاست ودروستهكان وله ئه‌گه‌ری پێشێل كردنی ڕێنماییه‌كان له‌لایه‌ن هه‌ر بانكێكه‌وه بدرێته دادگا وسزا بدرێت.
سه‌باره‌ت به پرسیاری ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری ده‌كرێت له نرخی دۆلار له ئێستادا، ئه‌مانه‌وێت ئه‌وه ڕوون بكه‌ینه‌وه كه‌وا نرخی ئێستا لایه‌نی زۆر ئه‌رێنی هه‌بوو، له‌وانه كه‌مكردنه‌وه‌ی كه‌م وكورتی له بودجه وبه‌ده‌ستهێنانی سوود له ساڵی 2021 به‌راورد به‌ساڵی 2020.
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی ده‌ستكه‌وته‌كانی حكومه‌تی عێراقی له ده‌رئه‌نجامی ئه‌و گۆڕانكارییه‌ی ڕوویدا له‌نرخی دۆلار جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌وه هاوكار بووه له دانه‌وه‌ی قه‌رزه ناوخۆیی ودهرهكییهكان وله‌هه‌مان كاتدا یارمه‌تیده‌رێكی باش بوو بۆ ئه‌وچینه په‌راوێزخراوانه ئه‌ویش به ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی بچووك وبه‌رده‌وام له‌داهاتوودا .
له‌باره‌ی ڕوودانی هه‌ر گۆرانكارییه‌ك له‌نرخی دۆلاردا له‌ماوه‌یه‌كی كورتتدا ده‌مانه‌وێت ئاماژه بۆ ئه‌وه بكه‌ین:
كه ئه‌و هه‌نگاوه ده‌بێته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر وه‌به‌رهێنان، وسیاسه‌تی بانک و كاش لاواز ده‌كات ، و كاریگه‌رییشی ده‌بێت له‌سه‌ر به‌های دراوی ناوخۆییی وزیاد بوونی به‌ركه‌وته‌كانی له‌گه‌ل دراوی بیانی‌دا.
گۆڕانكاری له نرخی دۆلار هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه بووه ئه‌و كه‌لێنه‌ی له به‌های دیناری عیراقی درووست ببو پڕی بكه‌ینه‌وه،به شێوه‌یه‌ك ئه‌و شتوومه‌كانه‌ی كه له‌ده‌ره‌وه ده‌هاتن ببون به هۆكار بۆ شكاندنی نرخی ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ناوخۆی ووڵات به‌رهه‌م ده‌هێنرێن به‌مه‌ش بازاری به‌رهه‌می ناوخۆیی زۆر خراپ ببوو.
سه‌رئه‌نجام هاورده كه‌م بوه‌وه وبه‌رهه‌می ناوخۆش ڕووی له گه‌شه‌سه‌ندن كرد به ڕێژه‌ی ٢٣٪
شایه‌نی باسه: بڕیاری گۆڕینی نرخی دۆلار نیشتیمانی وستراتیجی بوو وهیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به هیچ قۆناغێكی ناهه‌مواره‌وه نه‌بووه.
هه‌روه‌ها ئه‌و لایه‌نه نهرێنیانهش كه تووشی بووه ده‌كرێت ڕێگریان لێ بكرێت به هه‌ندێك ڕێكاری ئابووری وبڕیاری ژیرانه له په‌ره‌سه‌ندنی ئابووری ودرێژكردنی ده‌ستی هاوكاری بۆ چینی هه‌ژار وكهمدهرامهت وچاكردنی بابه‌ته‌كانی به‌شه خۆراكی مانگانه‌ی هاوڵاتییان نه‌ك گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه وپه‌شیمان بوونه‌وه له‌م بڕیاره گرنگه.