کۆبونەوەی لیژنەی بەدواداچونی موشەک باران کردنی شاری هەولێر لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەسەرپەرشتی بەڕێزان حاکم زاملی جێگری یەکەم و د.شاخەوان جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و ئامادەبونی بەڕێزان وەزیری ناوخۆو نوێنەری حکومەتی هەرێم لەبەغدا بەڕێوەچوو.
زۆر وردەکاری باسکراو بڕیارە لیژنەکە ڕاپۆرتێک پێشکەش بکەن.
تەئکیدی هەموو لایەک لەسەر ئەوە کرایەوە بەزاندنی سیادەو سنوری هەرێم و عێراق لەلایەن وڵاتانی دراوسێ وە دەبێ ڕێی لێ بگیرێ، بۆ ئەو مەبەستە ئەنجومەنی نوێنەران هەوڵی خۆی دەگرێتە بەر.