ئەوەی ئێستا ڕودەدات شەڕی دەسکەوتە حزبی و شەخسیەکانە هەرێم بەرەو مەترسى دەبات.
سۆران عومەر سەرۆکى فراکسیۆنى کۆمەڵ لە ئەنجوومەنى نوێنەران بە یاوەرى ئەحمەدی حاجی رەشید ئەندامى پێشووى ئەنجوومەنەکە، لە گەڵ قەیس خەز عەلی ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی هەق كۆبوونەوە و سۆران عومەر ڕایگەیاند،” ئەوەی ئێستا ڕودەدات شەڕی دەسکەوتە حزبی و شەخسیەکانە و عێراق بەرەو ئاڵۆزی و هەرێم بەرەو مەترسی دەبات.”
نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەمە ٢٨-٣-٢٠٢٢لە شاری بەغدا، سۆران عومەر سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە یاوەری ئەحمەدی حاجی رەشید ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە گەڵ قەیس خەز عەلی ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی هەق كۆبوونەوە.دۆخی سیاسی ئێستای عێراق و دواین گۆڕانكاری و رووداوەكان قسەو باسیان لێوەكرا.لەو بارەیەوە سۆران عومەر رایگەیاند،”خەڵکی عێراق و کوردستان دەنگیان داوە بۆ ئەوەی شەڕی قوت و مافەکانیان بکرێ بەڵام ئەوەی ئێستە ڕودەدات شەڕی دەسکەوتە حزبی و شەخسیەکانەو عێراق بەرەو ئاڵۆزی و هەرێم بەرەو مەترسی دەبات.”