سۆران عومەر: بەبێ رێککەوتن کۆبوونەوە چوارشەممە ئەنجام نادرێت
نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بەغدا وەفدێكی كۆمەڵی دادگەری لە گەڵ نوری مالیكی ئەمینداری گشتیی حزبی دەعوە كۆبوونەوە.
وەفدەكەی كۆمەڵ پێكهاتبوون لە سۆران عومەر سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری و ئەحمەدی حاجی رەشید ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و هاوژین عومەر راوێژكاری سەرۆككۆماری عێراق.
نوری مالیكی بە وەفدی كۆمەڵی وت: وتی ئێمە نیگەرانین لایەنی کوردی پرسی نەتەوەیی هەیە هاتۆتە ناو ناکۆکی مەزهەبی لەعێراق.
وتیشی ئێمە دۆستایەتیمان لەگەڵ کۆمەڵ مێژوییەو سوپاسی هەڵوێستانین، تەنها پەرلەمانتەکەشتان لای ئێمە لەکورسی زۆر لای تر بەهادارترە.
سۆران عومەر بە پەیامی راگەیاند: وەفدی كۆمەڵ بە ناوبراومان وت دۆخی خەڵکی کوردستان خراپە، نابێ بهێڵن ناکۆکی لەگەڵ لایەنەکان باجەکەی بکەوێتە سەر خەڵکی کوردستان.
سەبارەت بەکۆبوونەوەی چوارشەمەش باسی لەوەکرد بەبێ ڕێکەوتن ئەو پرسە تێناپەڕێت.
سۆران عومەر لە کۆتاییدا ئەوەشی وت: بەبێ رێککەوتن کۆبوونەوە چوارشەممە ئەنجام نادرێت