خەڵکى هەرێمى کوردستان باجى زۆر حوکمڕانێتى خراپى لە هەرێم داوە
كۆمەڵ لەگەڵ عەسائیبى ئەهلى حەق کۆبووەوە
وەفدى کۆمەڵى دادگەرى لە شارى بەغدا لەگەڵ مەکتەبى سیاسى عەسائیبى ئەهلى حەق کۆبووەوە و پاراستنى خەڵکى هەرێمى کوردستان و دابینکردنى مافەکانیان، تەوەرى سەرەکى کۆبوونەوەکەبوو.
پەیامنێری پەیام لە بارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەیەكەوە ڕاگەیان:” لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دۆخى ئێستاى عێراق کرا، هەروەها مەسەلەى پێکهێنانى حکومەت و سەرۆکایەتى کۆمار و ئەم دۆخەى کە چەقبەستووە، هەروەها باس لە دۆخى خراپى خەڵکى هەرێمی کوردستان کرا، کە سیاسەتى حکومڕانى خراپ لە هەرێم ئەو دۆخەى بەرهەم هێناوە,”
پەیامنێری پەیام ئەوەشی وت:” لە كۆبوونەوەكەدا جەختیان لەوە کردووەتەوە دەبێ لایەنە عێراقییەکان ئەوە بزانن کە خەڵکى هەرێمى کوردستان باجى زۆر حوکمڕانێتى خراپى لە هەرێم داوە، پێویستەکات لە هەر گۆڕانکارییەک خەڵکى هەرێمى کوردستان بپارێزرێت و مافەکانى دابین بکرێت و تێکەڵ بە ململانێى سیاسى نەکرێت”.
زیاتر لە شەش مانگە هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق ئەنجامدراوە و بەهۆى ناکۆکى لایەنەسیاسییەکان نەتوانراوە سەرۆککۆمار هەڵببژێردرێت و ئەمەش بووەتە هۆى دروستکردنى لەمپەر لەبەردەم پێکهێنانى حکومەتى نوێدا.