Soran Omar

نابێت قوت و موچەی خەڵک تێکەڵ بە ناکۆکیە سیاسەکان بکرێت.

  

لە درێژەى کۆبوونەوە و سەردانەکانیدا لە بەغداى پایتەخت، وەفدى کۆمەڵى دادگەرى لەگەڵ دکتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆکی هاوپەیمانی نەصر كۆبوونەوە و باس لە بەربەستەکانی بەردەم پێکهێنانی حکومەتی عێراق کرا.

 

پەیامنێرى پەیام گواستییەوە، لە كۆبوونەوەكەدا باسی پتەوکردنی پەیوەندی هەردوولا كرا، هەروەها دۆخی پاش هەڵبژاردنەکانی عێراق، تەوەرێکى ترى کۆبوونەوەکە بوون.

 

لای خۆشیەوە حەیدەر عەبادى بە وەفدی كۆمەڵی رایگەیاندووە: قوت و موچەی خەڵک نابێ تێکەڵ بەناکۆکیە سیاسەکان بکرێت و ئەو سیاسەتەی حوکمڕانی عێراق و هەرێمی پێدەکرێت، ئەم دۆخە خراپەی بەرهەمهێناوە.

پەیامنێرى پەیام ڕایشىگەیاند، هەر لە کۆبوونەوەکەدا، وەفدى کۆمەڵ تێڕوانینی خۆی لەسەر کێشەکانی هەرێم و عێراق خستەڕوو.

 

چەند رۆژێکە وەفدى کۆمەڵى دادگەرى لەبەغدایە و چەند کۆبوونەوە و سەردانى سیاسى ئەنجام داوە.

وەفدەکەى کۆمەڵی دادگەرى پێکدێن لە هەریەکە لە “محەمەد حەکیم و فاروق عەلى ئەندامى ئەنجوومەنى باڵا و ئەحمەد حاجى رەشید ئەندامى سەرکردایەتى و سۆران عومەر ئەندامى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق.”

Share this