وەفدی کۆمەڵ لەگەڵ بزووتنەوەی حقوق کۆبوونەوە.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری بەغدا، وەفدەکەی کۆڵی دادگەری لە گەڵ بزوتنەوەی حقوق کۆبوونەوە.
پەیامنێری پەیام رایگەیاند: کۆبوونەوەکە بە ئامادە بوونی (حسێن موئنیس) سەرۆکی بزوتنەوەی حقوق و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئەو حزبە بەڕێوەچوو.
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە قسە کردن بووە لە سەر پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولاو هەروەها و دۆخی ئێستای هەرێم و بەغدا.
خاڵێکی دیکەی کۆبوونەوەکە باسکردن بوو لەو ئەو هەوڵە نوێیانەی کە بڕیارە پاش جەژنی رەمەزان بێتە ئاراوە، بۆ دەربازبوون لەم چەقبەستوییەی عێراق و بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ.
دوای ئەو چەبەستوییە سیاسیی، لە ئێستادا هەوڵێکی نوێ هەیە بۆ لێکنزیکبوونەوەی هەندێ لایەنی هاوپەیمانی سێقۆڵی، لە گەڵ لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ رێککەوتنێکی نوێ و هەڵبژاردنی سەرۆککۆمارو پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق.
ماوەی چەند رۆژێکە وەفدێکی کۆمەڵی دادگەری، کە پێکهێاتووە لە هەریەکە لە (محەمەد حەکیم)و (فاروق عەلی)، ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەری و ئەحمەدی حاجی رەشید ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵ، هەروەها سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە مەبەستی گفتووگۆ لە گەڵ حزب و لایەنە عێراقییەکان، سەردانی بەغدایان کردووەو چەندین دیدارو کۆبوونەوەی گرنگ ئەنجامدراوە، دۆخی هاووڵاتیانی ژیانی هەرێم و پەیوەندییەکان لە گەڵ بەغدا، تەوەری گفتووگۆ و دیدارەکان بوون.