شاندێکی پەرلەمانی پێشوازی لە ژمارەیەک چالاکوانی مەدەنی دەکات
شاندێکی پەرلەمانی کە پێکهاتبوون لە هەریەک لە پەرلەمانتاران بڕیار رەشیدو کاروان یاروەیس و دارا سێکانیانی و سۆران عومەر پێشوازیانکرد لە ژمارەیەک لە چالاکوانانی مەدەنی لەبەردەم بارەگای نوسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ـ٤ـ٢٠٢٢.
چالاکوانانی مەدەنی یاداشتێکی ناڕەزاییان پێشکەش بە پەرلەمانتاران کرد سەبارەت بەبەزاندنی خاکی عێراق لە هەرێمی کوردستان لەلایەن سوپای تورکیاو تێیدا داوایانکرد چاو بخشێنرێتەوە بەو ڕێککەوتننامانەی کەلە نێوان هەردوو دەوڵەتی عێراق و تورکیا واژووکراون و شەفافیەتیش هەبێت لەپەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات لەبوارەکانی ئابووری و بازرگانی و کۆتاییش بهێنرێت بەبوونی سوپای تورکیا لە نێو خاکی عێراق و کاربکرێت بۆ چارەسەرکردنی ئاشتیانەی دۆسیەکان لە ناوچەکەدا.