پێویستە ئاوارەکان بگەڕینرێنەوە شوێنی خۆیان
کۆبونەوەی لیژنەی کۆچ و کۆچبەران لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامدرا کەتێیدا بڕیاردرا کار لەسەر سەردانی خێوەتگەی ئاوارەکان لە سلێمانی و دهۆک و موسڵ بکرێت.
هەروەها کار لەسەر چۆنێتی سەرفکردنی هاوکاری ئاوارەکان و بەشە خۆراک و پێداویستیەکانی گەڕانەوەیان بۆ ناوچەکانیان دەکەین.
بەدواداچون بۆ وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران دەکەین لەو بڕە پارانەی کەسەرف کراوە بۆ پێداویستی ئاوارەکان.