مافەکانی خەڵکی کوردستان ئەرکێکی پیرۆز و گرنگە و کاری پێکەوەیی بۆ دەکەین.
سۆران عومەر لە تەلاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێشوازی لە بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و شاندی یاوەری لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و فراکسیۆنی یەکگرتوی ئیسلامی لە ئەنجومەنی نوێنەران کرد.
مامۆستا سەلاحەدین داواى كرد فراکسیۆنەکان هەماهەنگ بن و پێکەوە شەڕی مافەکانی خەڵکی کوردستان بکەن .
سۆران عومەریش وتی: ئێمە و برایانی فراکسیۆنی یەکگرتوو یەکین، مافەکانی خەڵکی کوردستان ئەرکێکی پیرۆز و گرنگە و کاری پێکەوەیی بۆ دەکەین.