بەدەمەوەچونی توشبووانی تالاسیمیا ئەرکێکی گەورەی ئینسانی یە.
ئەمڕۆ لەشاری سلێمانی سەردانی کۆمەڵەی تالاسیمیام کرد لەگەڵ کاک کۆچەر کەریم سەرۆکی کۆمەڵەو کارگێڕانی کۆمەڵەی تالاسیمیا کۆبوینەوە بەمەبەستی بەدواداچونی داواکاری و پێویستیەکانیان.
لەشاری سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەکانی ڕاپەڕین و گەرمیان ۱۳٠٠ توشبوی تالاسیمیا هەیە، بەداخەوە تاکو ئێستە ۳٠٠ لەوان هاوکاری مانگانەی ۱٥٠ هەزا دیناری هەیە، لە دوای ۲٠۱۳ ەوە هیچ کەم ئەندام و خاوەن پێداویستیەک و توشبویەکی تالاسیمیاو شەلەل دەماغ و نابینا و ئۆتیزم تۆمار نەکراوە.
هەر توشبویەکی تالاسیمیا بەردەوام پێویستی بەخوێن و دەرزی و جۆرەها چارەسەری گرانبەهایە کەلەئێستەدا چارەسەریان لەشارەکانی هەرێمی کوردستان کەمەو زۆر کات نیەو بەهۆی کەم دەرامەتیەوە خۆشیان ناتوانن ئەو چارەسەرانە دەس بخەن.
ئێمە چیمان پێ بکرێت بۆ دەس خستنی چارەسەرەکانیان لە بەغداوە درێغی ناکەین.