لەعێراقدا ٢٨ کەمپی ئاوارە ماوە ٢٦ ی لەهەرێمی کوردستانە.
کۆبونەوەی لیژنەی کۆچ و کۆچبەران لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ بریکاری وەزیری کۆچ و کۆچبەران و بەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەت دەربارەی ئاوارەکان و پێداویستی کەمپ و چۆنێتی گەڕانەوەیان.
لەئێستەدا ٢٨ کەمپی ئاوارە لەعێراقدا ماوە کە ٤ یان لەسلێمانی و ٦ یان لەهەولێرو ١٦ یان دهۆک و ٢ دانەیان لە موسڵە.
کۆی گشتی ئەو خێزانانەی لەئێستەدا ئاوارەن لەو کەمپانەدا ژمارەیان ٣٧ هەزارو ٤٩٥ خێزانە کەدەکاتە ١٨١ هەزارو ٣٧ کەس.
لەئێستەدا ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان هیچ خزمەتگوزاری و هاوکاریەک پێشکەش ناکەن، لەکاتێکدا بەشێکی زۆری ئەو ئاوارانە کەگەڕاونەتەوە شوێنەکانی خۆیان پێویستیان بەهاوکاری مادی و لایەنی راهێنانەوەی دەرونی و ئاشتەوایی هەیە.
لەئێستەدا ١٤٨ کەمپی ئاوارە داخراوەو کەسی تێدا نەماوە، لەوانەی کەئارەزومەندانە گەڕاونەتەوە ٤٢٣ هەزارو ٣٠٢ خێزاننهیچ هاوکاریەکی مادی نەکراون و پێویستیان بەبڕی ٦٣٦ ملیارو ٤٥٣ ملیۆن دینارە .
٣٠٠ هەزار خێزانیش لەدەرەوو ناو کەمپەکان پێویستیان بە سەلەی خۆراکەو بۆ ئەوەش ١٠٠ ملیار دینار پێویستە.