Soran Omar

حکومەت داهاتی سندوقی کۆمەکی شێرپەنجەی سەرف کردوەو شەش مانگە پارەی دکتۆرو کارمەندانی نەخۆشخانەی هیوای نەداوە.

سندوقی کۆمەکی توشبوانی شێرپەنجە کە بەیاسا دانراوە حکومەت بۆی نییە دەسکاری داهاتەکەی بکات بەڵام پارەی تێدا نەهێڵراوە، لەگومرگ و باج و ڕسوماتی جگەرەو مەشروب و هاتوچۆش هیچ بڕە پارەیەک ناخرێتە سندوقەکە کەبەیاسا بۆی تەرخان کراوە.
ئێستە دەڵێن پێویستە لەداهاتی سلێمانی دەرمانی چارەسەری شێرپەنجە بۆ هیوا بکڕدرێ هیچ چەكێکی دەرمانی هیوا لەهەولێر سەرف ناکرێ، سلێمانیش دەڵێ بانک پارەی تێدا نییە!
جگە لەوە بۆ ئەوەی دکتۆرێک عیادەی ئەهلی دانەنێ و لەنەخۆشخانی ئەهلی دەوام نەکات پاش دەوامی حکومی لەنەخۆشخانەی هیوا دەوام دەکات و چارەسەری نەخۆش دەکات شەش مانگە پارەی ئەو دکتۆرو کارمەندانەشی نەداوە.
کۆبونەوەی ئەمڕۆمان لەگەڵ نەخۆشخانەی هیواو کەمپینی دەستەی داکۆکی لەنەخۆشخانەی هیوا.

 

 

Share this