سۆران عومەر کێشەکانی قەزای کفری دەگەیەنێت بە لایەنی پەیوەندیدار.
سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەداواچوون بۆ داواکاری دانیشتوانی قەزای کفری دەکات و دەیگەیەنێت بە لایەنی پەیوەندیدار لە حکومەتی عێراق.دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا دانیشتوانی قەزای کفری نیگەرانی و پەراوێزخستنی قەزاکەیان دەگەیەنن بە سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، تا لە رێگەی خۆیەوە بەدواداچوونی بۆ بکات، ئەو پەرلەمانتارە لە ڕێگەی چوار نووسراوەوە کێشەکانی ئەو قەزایە دەگەیەنێت بە وەزارەتی پەیوەندیدار.
لەو بارەیەوە سۆران عومەر بە دیجیتاڵ میدیای پەیامی رایگەیاند: کێشەکانی شاری کفری لە ڕوی تەندروستی و ئاوەدانی و رێگاوبان و شوێنەوار و کشتوکاڵەوە، لەڕێگەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە گەیاندمە لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی عێراق.شاری کفری بەپێی هەڵکەوتە جوگرافیەکەی لەنێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراقی بۆتە ناوچەیەکی پەراوێزخراو و بێ خزمەتگوزاری و گرفتی زۆری هەیە، لە ڕێگەی ئەنجومەنی کفری کۆمەڵی دادگەریەوە داواکارییەکانی شاری کفری پاش گەیاندنی بە سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەدواداچوونی بۆ دەکرێت.