بابەتی پارەی جوتیاران بۆ ئەو سێ ساڵەی ڕابردوو بەیاسا چەسپاوەو وەزارەتی بازرگانیش نوسراوی ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار کردوە بۆ سەرف کردنی، پاش پەیوەندی لەگەڵ نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لەبەغدا و وەزارەتی بازرگانی و ئەمانە عامە هۆکاری دواکەوتنی ناردنی پارەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ویستویانە بەچەند گوژمەیەک پارەکە ڕەوانە بکەن بەڵام نوێنەرایەتی حکومەت جەختی کردۆتەوە ۳٠۸ ملیارەکە بەیەک گوژمەڕەوانە بکرێ بەم نزیکانە، با ئاڵۆز نەکرێ ئەم بابەتە.