پشتیوانی داوای ڕەوای خەڵكی گەرمیانین.
ڕێگاو شەقام پێداویستی سەرەکی خەڵکە، حکومەتێک نەتوانێت بە (١١) ساڵ ڕێگایەک بکاتە دوو ساید، ناتوانێت بانگەشەی ئەوە بکات حکومەتی خەڵکە، ئەو دەسەڵاتە لە دۆڵێکەو خەڵک و بەرژەوەندییەکانی لە دۆڵێکی ترن.
لەگەڵ مامۆستا عومەر گوڵپی پەرلەمانتاری کوردستان، پشتیوان و پاڵپشتی کەمپینی ژمارەیەک لە گەنج و چالاکەوانی گەرمیان کە داوای تەواو کردنی ڕێگای کەلار – دەربەندیخان دەکەن.