Soran Omar

دەربارەی چەند پرسێکی تایبەت بە خەڵکی هەرێمی کوردستان سەردانی سەرۆک کۆماری عێراقم کردو نامەیەکم پێشکەش کردو زۆر پرسی هەنوکەییمان تاوتوێ کرد. 

 

دەقی نامەکە:

بەڕێز/ سەرۆک کۆماری عێراق

بابەت/ چەند پرسێکی گرنگ

بەپێی ئەوەی بەڕێزتان پارێزەری دەستورو کۆکەرەوەی هەموو لایەنەکانن، لەو سۆنگەوە داواکارم لەبەڕێزتان چەند پرسێکی پەیوەست بەهەرێمی کوردستان هەیەو کارمان لەسەر کردووە، لەوانە:

کردنەوەی مەرزی کێلێ بەڕوی هاتوچۆی هاوڵاتیان دا لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین کەلەئێستادا بابەتەکەمان گەیاندۆتە دەستەی دەروازە سنوریەکانی عێراق.

کردنەوەی مەرزەکان سازان و شوشمێ و سەرتەکی بەمۆ لەو مەرزانە دیکەن کە پێویستیان بەهەوڵی بەڕێزتان هەیە . 

تەواوکردنی ڕێکارەکانی بەناوکردنی پارێزگای هەڵەبجە کەحکومەتی پێشوو بەفەرمی ئەو بابەتەی ڕادەستی حکومەتی نوێی عێراق کرد.

دەربارەی دروست کردنی بەنداو کەپرسێکی ئیتحادیەو بەڕێزیشتان بەگرنگیەوە لەو بابەت دەڕوانن ، هەوڵەکان چڕ بکەینەوە کە لەهەرێمی کوردستان چەند بەنداوێک لەسەر موازەنەی ساڵی ۲٠۲۳ جێگا بکەینەوە، بەتایبەت لەناوچەی پشدەر بەنداوی دەڵگە کەبۆ دەڤەری ڕاپەڕین گرنگی زۆری هەیە.

دابین کردنی بودجەیەک لەموازەنەی ساڵی ۲٠۲۳ بۆ ناوچە زیانلێکەوتوەکانی هەرێمی کوردستان بەدەستی ڕژێمی پێشوو بەتایبەت ئیدارەی ڕاپەڕین و هەڵەبجەو سەید سادق وچەند ناوچەیەکی دیکە. 

چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخی ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان و جێبەجێکردنی دواقۆناغەکانی مادەی ۱٤٠ .

گێڕانەوەی ئاوارەکان و کۆتایی هێنان بە خێوەتگاکان لەهەرێمی کوردستان کەلەئێستەدا ۲٦ خێوەتگە لەهەرێم ماوە. 

کێشەی لیوای ۲٠ی وەزارەتی پێشمەرگە کە تەنها بەستنی موچەکانیان ماوە لەوەزارەتی دارایی .

بۆ زۆر بابەتی دیکەی هەنووکەیی دەتوانین سودی زۆر لەپێگەی بەڕێزتان ببینین بۆ لێکگەشتنی زیاتری نێوان هەرێم و بەغدا بەتایبەت مەسەلەی سوتەمەنی و پرسی بەشەبودجەی هەرێم کەلەئێستەدا موازەنەی ساڵی ۲٠۲۳ ئامادە دەکرێت.

Share this