عێراق لەبەصرە خاوەنی گەورەترین کارگەی پترۆکیمیاییە کە توانای بەرهەمهێنانی زۆر پێداویستی هەموو عێراقی هەیە، وەک لیژنەی ئابوری و پیشەسازی و بازرگانی کارگەکەمان بەسەرکردەوە.
لەئێستەدا تەنها لاینێکی لەکاردایەو نایلۆن بەرهەمدێنێ، لەچەند ساڵی ڕابردودا پیشەسازی عێراق کراوە بەقوربانی هاوردەکردن و بەرهەمی ناوخۆیی نەپارێزراوە، وەها کارگەیەک لەهەر وڵاتێکی دیکە بووایە بەرهەمی هەناردە دەکرا لەئاستێکی باڵادا، بەنمونە ئەوکاتەی بەرمیلێ نەوتی خام دەدرێ بە ۱٠٠ دۆلار بەڵام لەم کارگەی پترۆکیمیاویەدا دەتوانرێ زیاتر لە ۷٠٠ دۆلار داهاتی بەرمیلێ نەوت بێ.