ئەنجومەنی وەزیران نەیتوانی گرێبەستی خواردنی زیندانیەکان هەڵوەشێنێتەوە
سەردانی بەڕێز د.خالید شوانی وەزیری داد بەمەبەستی بەدواداچون بۆ دواین ئەنجامی هەوڵەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئامادەکردنی خواردنی زیندانیەکان لەگەڵ کۆمانای میقات، هەوڵی بەڕێزیان لەئاشکراکردنی گەندەڵی و بەهەدەردانی ماڵی گشتی جێی پێزانینە، بەڵام ڕێگری لەهەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە پرسیارو گومانی گەورە دەخاتە سەر ئەوانەی لەپشتی کۆمپانیاکەن!
ساڵی ٢٠٢١ حکومەتی پێشوو بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیران گرێبەستی خواردنی زیندانیەکانی بەڕاستەوخۆ داوەتە کۆمپانیای میقات.
ئەم گرێبەستە بۆ ماوەی ٧ ساڵە کەپێویستە ساڵانە بێت، هاوکات حانوتی ناو زیندانەکانیش دراوە بە هەمان کۆمپانیا، کاتێک خواردنەکە بەدڵی زیندانی نیە ناچار دەبێ لەحانوتی هەمان کۆمپانیا شت بکڕێ، زۆر کات دوو ژەمی خواردنی زیندانیەکان دەکەن بەیەک ژەم، جگە لەوە ئەم گرێبەسە مەرجی سزایی تێدا نیە کە ئەگەر کەمتەرخەم بوو یان سەرپێچی گرێبەستەکەی کرد سزا بدرێت.
بۆ هەر زیندانیەک ٣ ژەم خواردن بەبڕی ١٠ هەزارو ٩٩٠ دینار دراوە بەو کۆمپانیا، ساڵانە حکومەت نزیک بە ٣٠٠ ملیار دینار دەدات بەو کۆمپانیا بۆ خواردنی زیندانیەکان، بێ لەوەی قازانجی زۆر دەکات لە حانوتەکانیش.
ئەمە بەهەدەردانی سامانی گشتی تێدایە، بەنایاسایی ئەم گرێبەستە کراوە، پێویستە هەڵوەشێنرێتەوە.
بەڕێز وەزیری داد هەوڵی زۆریدا تاکو ئەنجومەنی وەزیران ئەم گرێبەستە هەڵوەشێنرێتەوە، بەڵام بەداخەوە گرێبەستەکە هەڵنەوەشێنرایەوە! هۆکارەکەشی ئەوەیە دەسەڵاتداری سیاسی گەورە لەشت ئەم کۆمپانیاوەیە، تەنها دەسەآت دراوە بە وەزیری داد پێداچونەوە بەگرێبەستەکەدا بکات.
نوسینگەی پەرلەمانتار
سۆران عومەر
١٥/١/٢٠٢٣