حەواڵەی دۆلار بەم ڕێسا نوێیە دەبێ
بانکی ناوەندی ڕێساکانی حەواڵەی دەرەکی لە سەکۆ ئەلکترۆنیەوەکەوە بڵاوکردەوە
کێن ئەو لایەنە ڕێپێدراوانەی دەتوانن لەو سەکۆیەوە حەواڵە بکەن .
ئەو بابەتانە چین کەبەپێی یاسا ڕێپێدراون بەدراوی بیانی مامەڵەیان پێوە بکرێ.
ڕێکارەکانی بەشداری لەو سەکۆ ئەلکترۆنیە چی پێویستە.
پابەندی بانکەکان چیە بۆ بەشداریی لەهەمان سەکۆی ئەلکترۆنی.
هەموو کۆمپانیاو کارگەو کارخانەو پرۆژەیەکی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان کە ڕێپێدان و مۆڵەتیان هەیە، بەڵگەکانیان بەوەرگێڕانی قانونی وەردەگێڕنە سەر زمانی عەرەبی و پێشکەشی بانکی ناوەندی دەکەن، ماوەیەکیش دیاریکراوە بۆ ئەم بابەتە دوای ٣١/١٢/٢٠٢٣ ناتوانن بەشداری لەو سەکۆ ئەلکترۆنیەدا بکەن.
کڕینی موڵک لەدەرەوەی وڵات بە چوار ڕێکاری یاسایی دا دەبێت تێپەڕێ.
واتە هەموو پارەیەک کەدەچێتە دەرەوەی وڵات بەپارەی چارەسەری نەخۆشی و خوێندنیشەو پێویستە لەڕێی ئەم سەکۆ ئەلکترۆنیەوە بێت.
جێبەجێکردنی ئەم ڕێسا نوێیانەی سەکۆی ئەلکترۆنی بۆ حەواڵەی دەرەکی هەرچەندە کاتی پێویستە بەڵام جێگیری لەبازاڕی دراوو نرخی دینار دروست دەکات، ڕێ دەگرێ لەبردنە دەرەوەی دۆلارو سپیکردنەوەی پارە.