دەروازە سنوریەکانی هەرێم، سەرچاوەیەکی گەورەی گەندەڵی و قاچاخییەو داهاتەکەشی ناشەفافە
٢٠ دەروازی سنوری لەهەرێم هەیە حکومەتی عێراقی و حکومەتی هەرێم بەناڕەسمی ناساندویانە!
لەئەنجامی بەدواداچون بۆ دەروازە سنوریەکانی هەرێمی کوردستان کەسەرچاوەیەکی قاچاخ و گەندەڵیەو داهاتەکەی ناشەفافە، دەستەی دەروازە سنوریەکانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات دەروازە سنوریەکانی هەرێم لەژێر هیچ چاودێری و کۆنترۆڵێکی عێراقدا نین و پابەندی بڕیاری ژمارە (١٣ی ساڵی ٢٠١٩)ی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ نابن.
لەڕێکەوتنی ئەمجارەی هەرێم و بەغدا لەسەر کۆمەڵێک ڕاسپاردە ڕێکەوتون کەپێویستە حکومەتی هەرێم واژۆیان لەسەر بکات بەڵام تاکو ئێستە ئیرادەیەکی جدی نیە بۆ پابەندی هەرێم لەسەر دەروازە سنوریەکان.
بەنوسراوی ژمارە (٤٠٤٦ لە٩/٣/٢٠٢٣) ئاماژە بەوە دەکات هەرێمی کوردستان ٤ دەروازەی سنوری بەفەرمی ناسێنراوی لەلایەن عێراقەوە هەیە کە بریتین لە (ابراهیم خەلیل و حاجی ئۆمەران و باشماخ و پەروێزخان) لەگەڵ هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێرە سلێمانی.
شەش دەروازەی دیکەی سنوری هەیە لەلایەن عێراقەوە بەرەسمی نەناسێنراوە، تەنها لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە ناسێنراوە، لەئێستەدا لەدراسەدایە لەلایەن عێراقەوە تاکو بەڕەسمی بناسێنرێن.
لەو شەش دەروازە، دوو دەروازەیان لەسنوری دهۆکە بەناوەکانی سەرزێری و سێماڵکا.
چوار دەروازەی دیکەیان لەسنوری سلێمانیە بەناوی (کێلێ، سەیران بەن، تەوێڵە، پشتە).
جگە لەوە (٢٠) دەروازەی دیکە لەهەرێم هەیە جگە لە حکومەتی عێراقی، لەلایەن حکومەتی هەرێمیشەوە بەفەرمی نەناسێنراوە!
See insights
Boost a post
All reactions:
Sahand Soran Omar and 310 others