“لەپێناو جوتیاراندا، هێنانی گەنم قەدەغە دەکرێت”
لەمڕۆوە ٢٠٢٣/٤/١ تاکو کۆتایی تەسلیم کردنی گەنمی جوتیاران، ڕێگە بەهاوردەکردنی گەنم لەدەرەوەی وڵات نادرێت.
بەهۆی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراق و تێکەڵ نەکردنی گەنمی هاوردە بەو بەرهەمی ناوخۆ هاوردەی گەنم قەفەغەدەکرێت.
ئەم بڕیارەی وەزارەتی بازرگانی عێراق/ کۆمپانیای گشتی بازرگانی گەنم سەرجەم دەروازە سنوریەکانی عێراق بەهەرێمی کوردستانیشەوە دەگرێتەوە.