بانکی شرق الاوسط دادگایی دەکرێت
لەڕێی داواکاری گشتی عێراقەوە دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ لەبەغدا دەستی بەلێکۆڵینەوە کرد لەسەر بانکی شرق الاوسط/لقی سلێمانی، لەسەر بەکارهێنانی بەڵگەنامەی ئەو هاوڵاتیانەی کە حساب بانکیان لەو بانکە کردۆتەوەو کۆمپانیایان بەناوەوە دروست کردون و پارەیان پێ سپیکردۆتەوە.