سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێم و ڕێكه‌وتنی ئه‌مڕۆی مه‌سرور بارزانی و محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ راده‌ستكردنی دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێم به سۆمۆ رایگه‌یاندووه، بۆ ڕزگاربوون لە نەهامەتییەکانی ئەو نەوتەی ١٠ ساڵە لەگەڵ ئەنقەرە دەیفرۆشن، ڕێگا دروستەکە بەغدایە بۆ دەستەبەری شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان، باشترین کاتە بۆ ئەوەی خەڵکی هەرێم لەم دۆخە خراپە دارایی و ئابوریە ڕزگاری بێت و ١٦ ترلیۆن بەشەبودجەی هەرێمە جگە لە ترلیۆنێک دیناری دیکە لە بودجەی حاکمە و پارەی کۆمپانیا نەوتیەکان دانراوە.
سۆران عومه‌ر ده‌شڵێت، ئێمە لەبەغدا شەڕ بۆ شایستەی دارایی و مافی دەستوری خەڵکی کوردستان دەکەین کەلە بودجەی ئەمساڵ زۆرترین شایستەی بۆ دیاریکراوە، وەرن بۆ بەغدا چارەسەرو مافە دەستوریەکانی خەڵک لێرەیە.