“بانکی ناوەندی لیژنەیەکی دیکەی وردبینی لەسەر بانکی کوردستان پێکھێنا”
بەنوسراوی ژمارە (٥٣٧/د لە ٢٠٢٣/٣/١٥) کە ئاراستەی بانکی ناوەندی عێراقم کردووە، لەسەر چەند بابەتێکی گرنگی پەیوەست بەبانکی کوردستان، بانکی ناوەندی بەنوسراوی ژمارە (٩/٢/٩٧٠٦ لە ٣/٤/٢٠٢٣) لیژنەی وردبینی لەسەر بانکی کوردستان پێکھێناوە.
کەرتی بانکی لەعێراق لەڕابردودا سەرچاوەی سەرەکی سپیکردنەوەی پارە بووە زیانی بەئابوری وڵات گەیاندووە.
بانکی ناوەندی ماوەیەکە دەستی بەچاودێری زیاترو لێپرسینەوە لەسەر کارە نایاساییەکانی چەندین بانک کردووە لەعێراق و ھەرێمی کوردستان.