Soran Omar

سێ مانگە کار لەسەر ئەم دۆسێ دەکەم (حکومەتی هەرێم و وەزارەت و وەزیری سامانە سروشتیەکان و کۆمانیای کار) چەندین کێڵگەی نەوتی عێراقیان دەست بەسەردا گرتووەو نەوتەکەیان فرۆشتوەو پارەکەشیان بردووەو بۆ وەزارەتی دارایی و موچەو پرۆژەو خەڵکی کوردسانیان خەرج نەکردووە.
لەڕێی داواکاری گشتی عێراقەوە داوای جوڵاندنی سکاڵای نوێ لەسەر حکومەتی هەرێم و وەزیری پێشوی سامانە سروشتیەکان -ئاشتی هەورامی و کۆمپانای کارو داوای ئەنجامی دوو سکاڵا کۆنەکەی سەر وەزارەتی سامانە سروشتیەکان دەکەم کە لە ساڵی ٢٠١٠ وە کێڵگەی نەوتی خورمەڵەیان دەست بەسەرداگرتووە کە هی عێراق بووە، لەساڵی ٢٠١٤ تاکو ٢٠١٧ دەستیان بەسەر نەوتی کێڵگەکانی بای حەسەن و هاڤاناو جمبورو خەبازو بابەگوڕگوڕدا گرتوەو نەوتەکەیان فرۆشتووەو داهاتەکەشی دیار نییە!
جگە لەوە کێڵگەی کۆرۆمۆری داناغاز عێراق داوای دەکاتەوە وەک خورمەڵە هی هەرێم نیە!
……..
بۆ بەڕێز / سەرۆکی داواکاری گشتی عێراق
بابەت / سکاڵا لەسەر وەزیری سامانە سروشتیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان
بەپێی نوسراوی ژمارە ( د ٣/ علاقات / ش لە ٣/٤/٢٠٢٣ ی وەزارەتی نەوتی عێراق کە نوسراوی ژمارە (ع/٨٥/٢-١/٨٨٢٢٧ لە ٢٦/٢/٢٠٢٣) ی کۆمپانیای نەوتی باکوری هاوپێچە دەربارەی داهاتی نەوتی کەرکوک لەساڵی ٢٠١٤ -٢٠١٧ و کێڵگە نەوتیەکانی هاڤاناو بای حەسەن و باباگورگورو جمبورو خەبازو کۆرۆمۆرو خورمەڵە.
١- وەزیری سامانە سروشتیەکانی حکومەتی هەرێم بەناوی ( عبدالله عبدالرحمن عبدالله) ناسراو بە (ئاشتی هەورامی) و حکومەتی هەرێم لە ٢٤/٩/٢٠١٠ دەستان گرتووە بەسەر کێڵگەی نەوتی خورمەڵە و لەڕێی (کۆمپنیای کار)ەوە نەوتی ئەو کێڵگەیان فرۆشتوە بەبێ ئەوەی کۆمپانیای کار هیچ گرنەستێکی هەبوبێت لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیانی نەوتی باکور.
٢- لە ٢٤/٤/٢٠١٩ ەوە لە پۆلیسی نەوت لە دادگای لێکۆڵینەوەی کەرکوک کۆمپانیای نەوتی باکور سکاڵا لەسەر وەزیری سامانە سروشتیەکان تۆمارکراوە بەڵام تاکو ئێستە هیچ ڕێکارێکی یاسایی دەرهەق بەو وەزیرە نەگیراوەتە بەر.
لەکاتێکدا گەورەترین کێڵگەی نەوتیان دەست بەسەردا گرتووەو نەوتەکەیان فرۆشتووەو داهاتەکەی لە هەرێمی کوردسان دیار نئییە.
٣- لە ١٢/٤/٢٠٢١ سکاڵایەکی دیکەی لەسەر تۆمارکراوە لەدادگای بەرایی کەرکوک لەسەر لادانی تەجاوەزکردنە سەر کێڵگەی خورمەڵەو کۆرۆمۆر.
ئەم دادگایە گوازراوەتەوە بۆ دادگای تایبەتمەندی بازرگانی لە رصافە لەبەغدا.
٤- پێویستە سکاڵا لەسەر (کۆمپانیای کار) تۆمار بکرێت لەسەر کارکردن لەکێڵگەی خورمەڵە بەبێ هیچ گرێبەستێک داهاتی ئەو کێڵگانەی بردووە.
دەربارەی کێڵگە نەوتیەکانی کەرکوک (بابە گورگوڕ، هاڤانا بای حەسەن ، جمبور)
کێڵگەی نەوتی هاڤانا و بای حەسەن لە ١١/٧/٢٠١٤ تاکو ١٦/٧/٢١٧ لەلایەن وەزارەتی سامانەسروشتەکانی هەرێم دەستی بەسەرداگیراوەو بەهاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای کار نەوتەکەیان فرۆشتووە!
داواکارم لەبەڕێزتان بەپێی ئەو دەسەڵاتەی بەیاسا پێتاندراوە
سکاڵا لەسەر ئاشتی هەورامی (عبداللە عبدالرحمان عبداللە) وەزیری سامانە سروشتیەکان و حکومەتی هەرێم بجوڵێنن لەسەر داهاتی براوی نەوتی ئەو کێڵگانە کە بۆ ماوەی چەندین ساڵ ئەوکارەیان ئەنجامداوە هەروەها سکالا بجوڵێنن لەسەر کۆمپانیای کار کە بەبێ هیچ گرێنەستێک نەوتی ئەو کێڵگانەی فرۆشتووە.
هیچ لەو داهاتانەش نەگەڕێنراوەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم.
داواکارم لەبەڕێزتان رێکاری یاساییان بەرامبەر بگرنە بەرو لەئەنجامەکەی ئاگادارمان بکەنەوە.

Share this