Soran Omar

نوسراوێکی سۆران عومەر 

میدیاو دادگاو شەقامی ئەردەن دەهەژێنێت

دوای ئەوەی سۆران عومەر ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فڕاكسیۆنی كۆمەڵ، داوایەكی یاسای لە دژی ئەو بانکی شیمال جوڵاندو ئاراستەی دادگای کەرخی بەغدا کران لەسەر بەهەدەردانی زیاتر لە ٥٠٠ ملیار دینار، ئەم بابەتە لە شەقامی ئەردەن كاردانەوەیەكی فراوانی بەدوای خۆیدا هێنا.

كاردانەوەكانیش دوای ئەوەدێت، تەواوی میدیاكانی ئەردەن، نوسراوەکەی سۆران عومەر بڵاودەکەنەوە لەسەر یەکێک لەخاوەن پشکەکانی بانکی شیمال بەناوی تارق حەسەن کە لەوڵاتی ئەردەن پرۆژەی بازرگانی زۆری هەیە.

 گەورە بازرگانی ئوردنی تارق محەمەد ئیبراهیم حەسەنی وڵاتەكەیان، ناوی لە لیستی ئەو هەشت كەسەدایە، كە پارە بانکی شیمالیان بەهەدەر داوەو دەڵێن: ئامان ئوردنییەكان پارەكانتان ڕادەستی ئەو بازرگانە نەكەن.

 

لە بەرانبەریشدا بازرگانەکەی ئوردن، تەواوی میدیاكانی وڵاتەكەی ڕووبەڕووی یاسا كردووەتەوە دەڵێت: ئەو نوسراوە تەزویرە و ئامانج ناشرینكردنی ناوبانگییەتی.

بەهۆی فراوانی و قورسی كەیسەكە، تیمی بەرگری پارێزەران لە میدیاکانی ئەردەن، داوا لە سەرۆكی پەڕلەمانی عێراق و پارێزگاری بانكی ناوەندی و سۆران عومەر دەکەن، بچنە وڵاتەكەیان بۆ یەکلایی کردنەوەی ئەو دۆسیێ. 

 

ڕادیۆی سەوتی عەمان پەیوەندی تەلەفوونی لەگەڵ سۆران عومەر ئەنجامداوە و پرسیویەتی، ئەو نوسراوە تاچەند فەرمییە و چارەنووسی میدیكانی ئەردەن بەستراوە بە ڕاستی و دروستی نوسراوەكەی ئێوە، لە بەرانبەردا سۆران عومەر بە ڕادیۆی ناوبراوی وتووە، سەد لە سەد نوسراوەكە فەرمییەو دەتوانین ئەو ڕاستییەش بسەلمێنن، 

سۆران عومەر لەسەر ئەم دۆسێ کە لەئەردەن بۆتە کەیسێکی گەورە وتی: تیمی پارێزەرانی ئەو دۆسێ دەتوانن لەڕێی سەفارەتی عێراق داوامان لێ بکەن زانیاری وردتریان لەسەر دۆسێی بەهەدەردانی بانکی شیمال بۆ ڕەوانە بکەین.

 

سۆران عومەر بە دەنگی عومانی ڕاگەیاندووە، لە بەدواداچوونیان بۆ كەیسەكە ساردنابنەوە تا ئەو كاتەی كەمتەرخەمانی ئەو ڕووداوە بە سزای شایستەی خۆیان دەگەیەنرێن.

دادگای كەڕادە لە بەدواداچوونە یاساییەكانی بەردەوامە، لە ئێستادا هەشت كەس بەناوەكانی نەسرین و محەمەد و سەعد و یاسر و حەمید و وەهاب و تاریق و حارس و نەوزاد ناویان لە ڕیزی پێشوەی ئەو كەسانەی دەستیان لە بەهەدەردانی پارەی هاووڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە بانكی شیمال هەیە هاتووە.

Share this