سیستمی ئەلکترۆنی پاسپۆرت کێشەی هەیەو نرخەکەشی زۆر زیادکراوە.
بەمەبەستی بەدواداچون بۆ سیستمی نوێی پاسپۆرتی ئەلکترۆنی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پاسپۆرتی سلێمانیم کرد و لەگەڵ عەمیدی مافپەروەر بەڕێز کاک سالار گفتوگۆی کەموکوڕی و پێداویستیەکانی ئەم سیستمە نوێیەمان کرد، لەبەسەرکردنەوەی قۆناغەکانی دەرکردنی پاسپۆرتی ئەلکترۆنی دەرکەوت ؛
لەئێستەدا دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت لەڕێگەی ئەپڵیکەیشنێکەوەیە کە تەنها پێنج شەممان یەک کاتژمێر دەکرێتەوەو ناو بۆ پێنج ڕۆژی هەفتە تۆماردەکرێت.
ڕۆژانە ١٥٠ کەس قبوڵ دەکات بۆ دەرکردن و نوێکردنەوەی پاسپۆرت لەکاتێکدا پێشتر دواین ڕۆژ پاسپۆرتی سلێمانی ١٤٠٠ هەزارو چوار سەد پاسپۆرتی دەرکردووە بۆ هاولاتیان.
جگە لەوە تێچوی پاسپۆرت لە ٢٥ هەزار دینارەوە بەرزکراوەتەوە بۆ ٩١ هەزار دینار !
سودی زۆری ئەم پارە زیادە بۆ کۆمپانیاکەیە کە ئەم سیستمەی هێناوە.
پێدانی ئەو بڕە پارەش بە کارتی بانکی وەردەگیرێ، ئەوەش کێشەی زۆری دروست کردووە، یەک هاوڵاتی باسی لەوەکرد بۆ پێدانی ئەو بڕە پارە چوار کاتژمێری پێچووە!
بۆیە گرفتەکانی ئەم سیستمە نوێیەی دەرکردنی پاسپۆرت کێشەی زۆرەو هاوڵاتیان لێی نیگەرانن سەرەڕای زیادکردن و زۆری تێچوەکەی.