بەنداوی باوەنور کەلەلایەن حکومەتی هەرێمەوە دروست دەکرێ بەڵام لەئێستەدا کارکردن تێیدا وەستاوە ، هەوڵماندا لەڕێگەی حکومەتی عێراقیەوە بودجەی بۆ تەرخان بکرێت و دروست بکرێ ، دوای داواکردن لەئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، داواکە رەوانەی وەزارەتی دارایی و پلاندانان و سەرچاوە ئاویەکان کرا بەڵام بەداخەوە پاش دراسەکردنی وەزارەتی سەرچاوە ئاویەکان ڕەفزی کرد ئەو بەنداوە دروست بکات.