سەردانی سەرۆک وەزیرانی عێراق محمد شیاع سودانیمان کرد، داوای موچەخۆران و خەڵکی هەرێممان لەسەر پرسی موچە گەیاندە بەڕێزیان، لەبەرامبەردا وتی خۆم بەبەرپرسیار دەزانم بەرامبەر هاوڵاتیانی هەرێم لە هەولێرو سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە وەک هاوڵاتیان و موچەخۆرانی بەسرەو موسڵ و پارێزگاکانی دیکەی عێراق، دەربارەی جیاکردنەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە انفاقی فعلی وتی لەگەڵ ئەوەین پرسی موچە جیابکرێتەوە لەبابەتەکانی دیکەو بۆ ئەو مەبەستەش پشتیوانی هەمواری یاسای بودجەین بۆ ساڵی ٢٠٢٤.
بۆ بابەتی نەوتیش وتی بەدەرچواندنی یاسای نەوت و گاز کێشەی نەوتی هەرێمیش چارەسەر دەکەین .
بۆ موچەی مانگەکانی دیکەی هەرێم دوای تەواوبونی قەرزەکە ئاماژەی بەوەدا لەمانگی ١٢ پاکتاو لەگەڵ هەرێم دەکرێ بزانرێ هەرێم پارەی دیکەی دەکەوێت یان نا.
سەرۆک وەزیران لەگەڵ ئەوەبوو کێشەکان بەیەکجاری لەگەڵ هەرێم چارەسەر بکرێت.