بەشداری نەکردنی فراکسیۆنە کوردیەکان لەکۆبونەوەی ئەمشەو تەواوی کوتلە شیعیەکانی توڕەکردو هەڕەشەی ئەوەیان کرد لەهەمواری یاسای بودجەدا پێویستمان پێیان دەبێت ئەوانیش هەڵوێست دژی کورد وەردەگرن، بەرامبەر سونەش کە نەهاتنە کۆبونەوەکە هەڕەشەی پێنەدانی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانیان لێ کردن،
لەگەڵ فراکسیۆنی یەکگرتوو بەشداربوین و قسەی خۆمان کرد کەئەمە دەقی قسەکانی بەندەیە:
ئەوەی ئێستا لەعێراق ڕودەدات شەڕێکی ڕانەگەێنراوە پەیوەندی بە ململانێی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتیەوە هەیە کە بەداخەوە گۆڕەپانی یەکلایی کردنەوەی ناکۆکیەکانیان خستۆتە ناو عێراق بەهەرێمی کوردستانیشەوە.
وڵاتانی ئیقلیمی ئێران و تورکیا لەهەرێمی کوردستان ساروخ لە ماڵی سەرمایەداران و لەفڕۆکەخانەی مەدەنی و کشتوکاڵی دەدەن، لەناوخۆش بەدرۆن و کاتیۆشا لە کێڵگەی غازی و نەوتی دەدرێت.
ئەمریکا بەئاشکرا لەهەموو ڕویەکەوە پشتیوانی قەوارەی زایۆنی دەکات بۆ قەتڵ و عامی خەڵکی مەدەنی لەغەزە،
دەبێ چاوەڕوانی کاردانەوەی ئەو هەڵوێستە دوژمنکارانەی بێت کر دژ بەخەڵکی غەزە گرتویەتیە بەر.
بەهەموو شێوەیەک ئیدانەی پەلامارەکانی ئەمریکاو وڵاتنی دراوسێ دەکەین کەدەیکەنە سەر خەڵک و خاکی عێراق، هەموو ئەمانە پێشێلی سەروەری عێراق و یاسا نێودەوڵەتیەکانە.
ئێمە لە کۆمەڵی دادگەری یەکەم لایەنی ئۆپۆزسیۆنی ڕژێمی لەناوچوی بەعس بوین لەلایەن ئەمریکاوە لەبارەگاکانمان دراو ٤٢ پێشمەرگەمان شەهیدکراو بەزوڵم و ناڕەوا شێخ عەلی باپیر سەرکردەی حزبەکەمان ٢٢ مانگ زیندانی کرا.
ئێستەش لەگەڵ ئەوەین عێراق بەو هەموو خەرجیە سەربازیەی کەدەیکات بگاتە ئاستی پارێزگاری لە سەروەری خاک و ئاسمانی هەموو عێراق بەهەرێمی کوردستانیشەوە، بەگفتوگۆکانی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بگاتە ڕێکەوتنێکی نوێ تاکو بەکردەوە ڕێز لە سیادەی عێراق و دامەزراوەکانی بگرن، چونکە ئەو هێزە بیانیانەی کەلەعێراقن بۆ پارێزگاری لە نەتەوەیەکگرتوەکان و سەروەری عێراق و شەڕی تیرۆر لێرەن، بەهانەی مانەوەیان نەمێنێت پێویستە عێراق جێبهێڵن.
هەروەها پێویستە حکومەتی عێراقی سنورێک بۆ دەستدرێژی وڵاتانی ئیقلیمی بۆ سەر هەرێمی کوردستان دابنێت، ئەوانەیان کە سنوریان بەزاندووەو هێزی سەربازیان لەهەرێم و عێراقە پێویستە دەربکرێن، ئەرکی حکومەتی عێراقە ڕێگری بکات لەو گروپە چەکدارانەی لەناوخۆ بەدرۆن و ساروخ هێرش دەکەنە سەر هەرێمی کوردستان.
هەر دوو وڵاتێکیش ناکۆکیان لەنێواندا هەیە نابێ عێراق و هەرێمی کوردستان بکەنە شوێنی یەکلایی کردنەوەی ناکۆکیەکانیان کە خەڵکی ئێمە دەبنە قوربانی ئەو شەڕە بەوەکالەت و ناڕاستەوخۆینە.