دوای ٢٠ ڕۆژ لەدەرچونی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بێدەنگی حکومەتی هەرێم دەبێتە هۆی نەهاتنی موچە
کاتێک وتمان وەزیری دارایی موچەی مانگی ئازار نانێرێ لەڕێێ بانکەوە نەبێ، وتیان ئەو بابەتە بەدەست وەزیری دارایی نیە، ئەوەتا لەنوسراوی ناردنی موچە بۆ مانگی دوو کەوێنەیەکی داوە بەدادگای فیدراڵی دەنوسێ ( وسوف لن يتم إطلاق رواتب شهر آذار إلا بعد استكمال متطلبات توطين الرواتب من قبل الإقليم)، واتە دەس بەموچەی مانگی سێ ناکرێت تاکو تەواوکردنی داواکاریەکانی جێگیرکردنی موچە لەلایەن هەرێمەوە.
پێویستە هەرێم بەڕەسمی پابەندی خۆی بەبڕیارەکەی دادگای فیدراڵی ڕابگەیەنێت بۆ جێگیرکردنی موچە لەڕێگەی بانکە فیدراڵیە حکومیەکان، بۆ ئەمەش کات بەفیڕۆدان لەزیانی خەڵکی کوردستانە، کردنەوەی هەژماری بانکی لەڕێگەی بانکە فیدراڵیەکانەوە کاتی پێویستە وەزارەتی دارایی عێراقیش ئەوە دەزانێت کاتێک داوا دەکات مانگی سێ بەحساب بانکی موچە دەدات بۆ ئەوەیە وەزارەتی دارایی هەرێم بێتە بەغدا بۆ لێکگەشتن و ڕێکەوتن لەسەر کردنەوەی حسابی بانکی بۆ موچەخۆران بکەن.
بڕیارەکەی دادگا فیدراڵی ٢٠ لاپەڕەیە یەک وشەی حکومەتی هەرێمی تیا نیە کەسکاڵا لەسەر کراوە، ئێستەش ٢٠ ڕۆژ تێدەپەڕێ بەسەر بڕیارەکەدا هێشتا حکومەتی هەرێم هیچ هەنگاوێکی نەناوە ئەمەش ئاماژەی باش نابەخشێت، ئەم بێدەنگیە وادەکات ناردنی موچە بوەستێ،
ناکرێ پێداگری لەسەر (هەژماری من) و بێدەنگی حکومەتی هەرێم ببێتە هۆی نەناردنی موچە.