نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەوەڵامی داواکاری موچەی نەدراوی سێ مانگی ساڵی ٢٠٢٣ ی موچەخۆرانی هەرێم دەڵێ؛ ئێمە پابەندین بەکارکردن بەیاسای بودجەو بڕیاری دادگای فیدراڵی.
لە ٢٥/٢/٢٠٢٤ لەگەڵ ٢٥ پەرلەمانتاری دیکە داوای ئەو سێ موچە نەدراوەمان لەسەرۆک وەزیرانی عێراق کرد، بەپێی وەڵامەکەی نوسینگەی سەرۆک وەزیران، عێراق دانەوەی ئەو سێ موچە بەئەرکی خۆی نازانێ.