ئێوارەی ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڕێز محمد شیاع سودانی کۆبوینەوە، بەئامادەبونی وەزیری کشتوکاڵی عێراق و وەزیری کشتوکاڵی هەرێم و فراکسیۆنەکانی یەکگرتوو یەکێتی و پارتی و کۆمەڵ، سەبارەت بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران و ئەو چوار بەنداوەی بۆ هەرێم دەرچووە.
لەکۆبونەوەکە پشتگیری وەرگرتنی هەموو گەنمی جوتیاران و داوای دەست پێکردنی بەنداوەکانمان کرد.
دەربارەی توطين و موچە، سەرۆک وەزیران وتی تازە حکومەتی هەرێم ڕازی بووە داهاتی نانەوتی تەسلیم بکات و بانکی TBI دەست بەتوطين بکات.
بۆ جێگیرکردنی موچەی ئەو فەرمانبەرانەی کەلەدەرەوەی (هەژماری من)ی حکومەتی هەرێمن ژمارەیان زیاتر لە ٧٠٠ هەزارە لەبانکی TBI جێگیر دەکرێن ئەمەش دوو مانگی پێویستە.
پرسیم ئایا تەنها بانکی TBI دەتوانێ توطين بکات، وتی بەڵێ لەگەڵیان دانیشتووم ئامادەییان هەیە، دەربارەی قبوڵکردنی هەژماری من ئاماژەی بەوەکرد جارێ ئەوەی لەوێ حسابی بۆکراوەتەوە قبوڵی ئەکەن، ئەوی دیکە لە تی بی ئای حسابی بۆ دەکرێتەوە.
موچەی مانگی نیسان بەدەست پێکردنی توطين و ڕادەستکردنی داهاتی ناوخۆ دێت.
هاوکات داوای لەوەزیری کشتوکاڵ کرد هێنانی هێلکە بەقاچاخ لەهەردوو مەرزی باشماخ و پەروێزخان ڕاگرن وتی پرۆژەکانی خۆتان و عێراقیش بەرەو مایەپوچ بوون دەچن.