بۆ ڕێگری لەکاڵای قاچاخی دەروازەکانی هەرێم عێراق بازگەی پشکنینی گومرگ دادەنێت!
پێشتر شاندی حکومەتی هەرێمم ئاگادارکردەوە لەکێشەی دەروازە سنوریەکان و هێنانی کاڵای قاچاخ و زیان گەیاندن بەپرۆژە ناوخۆییەکان و نیگەرانی عێراق لەوبارەوە، چەندین جار عێراق هەرێمی ئاگادارکردۆتەوە لەداخڵ بونی کاڵای قاچاخ و نایاسایی، بەڵام حکومەتی هەرێم کە زیاتر لە ٢٠ دەروازەی نارەسمی هەیەو هەموو کاڵایەکی لێوە داخڵ ئەکرێ لەدەرەوەی دەسەڵاتی گومرگ و وەزارەتی دارایی.
جگە لەوە هەرێم ئەو کاڵایانەشی گومرگ دەکردەوە کەلە خواروی عێراقەوە لەمینای بەسرەوە دەهێنرا، هەروەک چۆن ئاڵوگۆڕی کاڵا لەنێوان هەولێرو سلێمانی سنوردارکراوەو پارە لەخاوەن بارەکان وەردەگرن!
لەبەرامبەر دا عێراق بڕیاری دا بازگەی (٤) بازگەی پشکنین و وردبینی گومرگی فیدراڵی دابنێت بەم جۆرە:
١- خاڵی پشکنینی فایدە لەنێوان موسڵ و دهۆک.
٢- خاڵی پشکنینی شێراوە لەنێوان کەرکوک و هەولێر.
٣- خاڵی پشکنینی الکبان لە نێوان دیالەو سلێمانی.
٤- خاڵی پشکنینی چیمەن لەنێوان کەرکوک و سلێمانی.
ئەمەش لەزیانی ئەو کارگە و کێڵگە ناوخۆییانەیە کەبەرهەمەکانیان رەوانەی پارێزگاکانی عێراق دەکەن.
ئەگەر بوترێت عێراق خۆی گەندەڵەو بازگەکانی پارە وەردەگرن راستە، بەڵام ئەمە بەهانە نیە تۆش هەمان کاری نایاسایی و مەترسیدار بکەی بەداخڵ کردنی هەموو کاڵایەکی خراپ تۆ میلەتی خۆت خۆشتر بوێ بۆ وای لێ دەکەن لەپێناو پارە ئەو هەموو شتە خراپە داخڵ دەکەن و زیان لە پرۆژەو کارگە ناوخۆییەکانت دەدەی.