Soran Omar

وەزیری دارایی عێراق پێنەدانی سێ موچەکەی خستە ئەستۆی حکومەتی هەرێم

لەماوەی ڕابردوودا (ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی) سەردانی شاری بەغدایان کرد، داوای سێ موچەکەی ساڵی ٢٠٢٣ مان بەنوسرسوی ژمارە (٧٦٥/د لە ٢٢/٥/٢٠٢٤) بەیاداشتێکی مامۆستایان و فەرمانبەران ئاراستەی وەزیری دارایی فیدراڵ کرد.
لەوەڵامدا وەزیری دارایی تەیف سامی بەنوسراوی ژمارە (١٥٥٣٣ لە ١٠/٦/٢٠٢٤) ئاماژە بەوە دەکات لەڕێی نانکەکانی رەشیدو رافیدەین و TBI بە چوار بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران پارەیان بۆ هەرێم ناردووەو ئەو بابەتەش (سێ موچەکە) لەتایبەتمەندی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.
هەرچەندە وەڵامە پرسی ئەم سێ موچەی بەنادیاری هێشتۆتەوەو بەرپرسیارێتیەکەی خستۆتە سەر حکومەتی هەرێم.

Share this