چەندین ساڵە حکومەتی هەرێم لیژنە دروست دەکات بۆ بەهەمیشەیی کردنی گرێبەستەکان و بێ ئەنجام دەبێت، دوا لیژنە دوو مانگ لەمەوبەر دروستکرا تاکو لە ١٥ ڕۆژدا کارەکانیان لەسەر بەهەمیشەیی کردنی گرێبەستەکان تەواو بکەن.
ئەم لیژنەش تا ئێستە بێ ئەنجام بووە، لەکاتێک دا ئەگەر گرێبەستەکان بکەن بەهەمیشەیی پارەی مانگانەیان زیاد ناکات! عێراقیش کێشەی نابێت.
پلە بەرزکردنەوە راوەستاوە بڕوانامەی پاش دامەزراندن بەگرێبەست هەژمار ناکەن، ئەوەی سێ ساڵی تەواو نەکردبێ ناکرێ بەهەمیشەیی، ئەوەی تەمەنی تێپەڕیبێت خانەنشین دەکرێ، خزمەتی گرێبەستیان بۆ خانەنشینی سودی لێ دەبینرێت! ئیدی بۆ نایانکەن بەهەمیشەیی !
چەندین ساڵە گەمە بەهەست و داخوازی گرێبەستەکان دەکرێت!
یاننامەیەک لە فەرمانبەرانی گرێبەستى حکومەتى هەرێمی کوردستانب ۆ ڕاى گشتی
پاش چەندین ساڵ لە چاوەڕوانی دامەزراندن کە مافێکی سەرەتایی خۆمانە بە بیانوی جیاواز حکومەت بە جدی کار لەسەر ئەم کەیسە ناکات ، ئێمە بە هەموو شێوەیەک لەبەر بارودوخ هاوکاربوین و بەردەوام بوین لەسەر خزمەتکردن لە دام و دەزگاکانی حکومەت ، بەڵام پاش چەندین ساڵ چاوەڕوانی نیەتی حکومەت بە پێی داواکاری ئێمە نییە خۆشبەختانە جەنابی سەرۆک وەزیران تیمێکی راسپارد لە ماوەی ١٥ رۆژ کاری جدی بکەن لەسەر دامەزراندنی گرێبەستەکان ئەو تیمە تەنانەت ئامادەنین زانیاری و گفتوگۆشمان لەگەڵ بکەن بە بیانوی جیاواز ، ئێمە هەموو جۆرە قوربانییەکمان دا لە ماوەی چەندین ساڵ فەرمانبەری دوور بووین لە مۆڵەتی نەخۆشی ، بێ مۆڵەتی دایکایەتی بە نیو مووچە بێ تعدیل کردنی بڕوانامە بێ دەست خۆشی و سەرمووچە و بێ هەموو ئیمتیازێک بەردەوام بوین ئێستا پاش چەندین ساڵ چاوەڕوانی ئومێدمان بەوە هەبوو بارودۆخ گونجاوە و وەزارەتی دارایی ڕایگەیاندوە دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست بارگرانی نییە بۆ حکومەت
بۆیە بڕیارماندا تا ١/٨/٢٠٢٤ چاوەڕوانی حکومەت بین ئەگەر تا ئەو ئەو ڕێکەوتە بڕیارێکی جدی لە بارەی گرێبەستەکانەوە نەدرێت بە ناچاری خۆپیشاندانێکی سەرتاسەری هەموو شار و شارۆچکەکان لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران ئەنجامدەدەین و هەنگاوی دواترمان بردنی ئەم کەیسەیە بەرەو بەغدا ..
تێبینى// فەرمانبەرى گرێبەست هەیە ١٥ بۆ ٢٠ ساڵ خزمەتى هەیە.
دەستەی نوێنەرانی فەرمانبەرانی
گرێبەستى حکومەتى هەرێمى کوردستان
١٤/٧/٢٠٢٤
لەکاتێکدا پلە بەرزکردنەووی سەربازی بەردەوامە.
دامەزراندن لە یەکەی ٧٠و ٨٠ و ئاسایش و زێرەڤانی بەردەوامە