لەهەوڵداین بۆ گێڕانەوەی روفاتی ئەو ١٦ هاوڵاتیەی لەئاوەکانی ئیتاڵیا خنکان.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق داوا لەباڵوێزی وڵاتەکەی لەڕۆما دەکات ڕێکارەکان تەواو بکەن بۆ گێڕانەوەی تەرمی ئەو ١٦ هاوڵاتیە کوردەی لەکەناراوەکانی ئیتاڵیا خنکان.
لە ٢٦/٦/٢٠٢٤ داوام لەوەزارەتی دەرەوەی عێراق کرد کار بکات بۆ گێڕانەوەی روفاتی ئەو ١٦ هاوڵاتیەی هەرێمی کوردستان کەلە یەخێکدا لەکەناراوەکانی ئیتاڵیا خنکان.
وەزارەتی دەرەوە لەنوسراوێکی بەپەلەدا بە ژمارە ( ١٩٦٧١ لە ٩/٧/٢٠٢٤) داوا لەباڵوێزخانەی عێراق لەڕۆما دەکات لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئیتاڵیا ڕێکارەکان تەواو بکەن بۆ گێڕانەوەی ڕوفاتی ئەو ١٦ هاوڵاتیەی لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا لە نزیک شاری کالابریا خنکان.