Soran Omar

پاش بەدواداچوون، وەزیری بازرگانی عێراق دەڵێ هۆکاری تۆمار نەکردنی ناوی نوێ بۆ کۆبۆنی خۆراک ڕاگرتنی هەموو مامەڵەیەکە بەکاغەز و گۆڕینێتی بەئەلکترۆنی.

 هەرکات پرۆسەی بەئەلکترۆنی تەواو بوو هەموو مامەڵە نوێیەکانی تۆمارکردنی ناوی نوێ تەواوی دەکەین

بەنوسراوی فەرمی لە ٢٦/٥/٢٠٢٤ داوام لەوەزیری بازرگانی عێراق کرد بەئەلکترۆنیکردنی فۆڕمی خۆراک خێراتر بکەن چونکە ماوەیەکی زۆرە جیاکردنەوەی خانەو منداڵی نوێ تۆمارناکرێ بۆ کۆبۆنی خۆراک.

بەڕێز اثير داود لێمان وەزیری بازرگانی بەنوسراوی ژمارە ( م.و /٤٨٣١ لە ٣/٧/٢٠٢٤ ) دەڵێ: هەرکات پرۆسەی بەئەلکترۆنی تەواو بوو هەموو مامەڵە نوێیەکانی تۆمارکردنی ناوی نوێ تەواوی دەکەین..

Share this