لە هەرێم تاکو ئەمڕۆ ٦٢٠ هەزار تەن گەنم وەرگیراوە، تەنها ٨٠ هەزار تەن گەنم ماوە وەربگیرێت،
٢٠/٧/٢٠٢٤ کۆتا ڕۆژی وەرگرتنی گەنمەو سایلۆکان دادەخرێن
بەدواداچونم بۆ گرفتی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ کردووە..
کەسانێک کە زەوییان نیەو جوتیاریش نین لەڕێی هەندێ فەرمانگەی کشتوکاڵی شارەکانەوە ناویان تۆمارکراوە گوایە خاوەنی دەیان دۆنم زەوی کشتوکاڵین بەشێک لەفرۆشتنەوەی رەصید ئەو کەسانەن، بەشێکی دیکەیان ئەوانەن کە زەوی کشتوکاڵیان هەبووە کراوەتە پرۆژە بەڵام نەکوژێنراوەتەوەو ناوی هاتۆتەوە رەصیدەکە دەفرۆشێتەوە، بەشێکی دیکە بازرگانی بە گەنمەوە دەکەن و وەک جوتیار نوسراون و بەپێی رەصید کەبۆیان تۆمارکراوە گەنم تەسلیم دەکەن بۆیە پێویستە جوتیاری خاوەن زەوی داچێنراوی حەقیقی جیابکرێتەوە…