Soran Omar

خانەنشینی سەربازی یەکێک لەدۆسێ پڕ لە ناموستەحەقەکانی حکومەتە، زیاتر لە ١٠٠ هەزار خانەنشینی سەربازی هەیە، لەهەرێم لەدەرەوەی بەڕێوەبەرێتی گشتی خانەنشینی لەوەزارەتی دارایی و ئابووری، بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی لەوەزارەتی پێشمەرگە هەیە لەیەکەی ٧٠ و ٨٠ بەڕێوەبەرێتی خانەنشینی هەبووە، بەناوی پێشمەرگەی دێرین و ئەیلول بەڕێوەبرەرێتی خانەنشینی هەبووە، لە ساڵی ٢٠١٥ ەوە بەرەسمی حکومەتی هەرێمم لەم کارە نایاساییانە ئاگادارکردۆتەوە، دواجار لەیاسای چاکسازی لە مادەی (٨) نوسراوە ( گواستنەوەی گشت ئەو بەڕێوەبەرایەتی و هەر فەرمانگەو یەکەیەکی دیکەی کارگێڕی و دارایی کەموچەی خانەنشینی لێ دابەش دەکرێت ( سەربازی و شارستانی و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆو یەکە ڕێک نەخراوەکانی هێزی پێشمەرگە) گواستنەوەی موڵک و کەلوپەکانیان و دۆسێکانیان بۆ سەر نەڕێوەبەرێتی گشتی خانەنشینی لەوەزارەتی دارایی و ئابوری.

بەداخەوە تاکو ئێستە لە یەکەی ٧٠ بەڕێوەبەرێتی خانەنشینی و دۆسێی خانەنشیکراوەکانی پێشمەرگە کەژمارەیان (٩) هەزار کەسە هەر لەوێ ماوەو نەگوازراوەتەوە.

چاودێری دارایی فیدراڵ داوای کردووە دۆسێی خانەنشینی سەربازیان پێ بدرێت بۆ وردبینی، نابێت هیچ شوێنێک هەبێت بۆ خانەنشینی لەدەرەوەی بەڕێوەبەرێتی خانەنشینی گشتی وەزارەتی دارایی.

Share this