بەپێی ڕاپۆرتی هاوبەشی لیژنەی دارایی فیدراڵ و هەرێم، حکومەتی هەرێم تەنها لەباجی دەرامەت و سەرمایە و باجی شمەک و بەرهەمهێنان و ڕسومات مانگانە ١٨٦ ملیار دینار داهاتی هەیە، مانگانە تەنها لە گومرگ و غەرامات ١٢٧ ملیار داهاتی هەیە ! کە دەکاتە ٣١٣ ملیار دینار جگە لەو داهاتانەی هەردوو حزب لەم داهاتانەو لە دەروازە سنوریەکان دەیبەن و ناچێتە دارایی و هەژمار ناکرێت.
واتە ئەگەر ژمارەی دانیشتوانمان ٦ ملیۆن کەس بێت تاک بەتاکی خەڵک مانگانە ٥٢ هەزار دیناری بەرەکەوێ کە لێی وەرەگرن و هیچ بۆ خەڵک خۆی سەرف ناکرێتەوە!