Soran Omar

بۆ بەدواداچونی جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی تایبەت بە توطینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەنوسراوی ژمارە (٧٨٠/د لە ٣/٦/٢٠٢٤) داوام لەوەزیری دارایی عێراق کرد چییان کردووە بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی تایبەت بە توطینی موچە لەبانکە فیدراڵیەکان. 

وەزیری دارایی عێراق بەنوسراوی ژمارە (٥٧٧٩ لە ٢٣/٧/٢٠٢٤) ئاماژە بەوە دەکات لە ٧/٤/٢٠٢٤ بەنوسراوی ژمارە (٩٤٢٩) داوای زانیاری فەرمانبەرانی هەرێمیان کردووە بۆ توطینی موچەکانیان لەبانکی رەشیدو رافیدەین و TBI و چاوەڕوانی وەڵامی حکومەتی هەرێمن.

تا ئەمڕۆ حکومەتی هەرێم ئامادە نیە لیستەکان بدات بۆ توطین و دەستی بەفشار کردوە لەسەر فەرمانبەران تاکو هەژماری من لەبانکی ئەهلی پڕ بکەنەوە.

دوای ئەم وەڵامەی وەزیری دارایی فیدراڵ ئاشکرایە حکومەتی هەرێم پاش ١١٢ ڕۆژ لەداواکردنی زانیاری موچەخۆران ئامادە نیە توطین بکات بەهۆی ئەوەی دەیەوێت جڵەوی پارەی موچە لای خۆی بێت و و خەریکی فشاری نایاساییە لەسەر موچەخۆران بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی هەژماری من. 

لەدوای ئەم بێ وەڵامییەی حکومەتی هەرێم بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی لەسەر توطین هەنگاوی دی دەگرینە بەر.

Share this