موچەی مانگی تەموزی خانەنشینانی هەرێم بەیاسای ژمارە ٩ی ساڵی ٢٠١٤ یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق نێردراوە، هێشتا دیار نیە کەئایا وەزارەتی دارایی فیدراڵ بەوجۆرە موچەی خانەنشینان دەنێرێت یان نا، ئەمەش پێویستی بە نزیکەی ٧٠ ملیار دینارە.
کارەکانی لیژنەی هاوتاکردنی موچەی خانەنشینانی هەرێم بەبەغدا بەکوێ گەشتووە؟!
لە ٢٣/٦/٢٠٢٤ نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لیژنەیەکی دروست کرد بۆ جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق ژمارە (٩ ی ساڵی ٢٠١٤) و چارەسەر کردنی چارەنوسی لێبڕینی خانەنشینی پێشوو کەلە فەرمانبەران بڕدراوەو پەیوەست کردنی بە حکومەتی فیدراڵ.
بەپێی فەرمانەکە پێویست بوو لیژنەکە کارەکانی لەماوەی (٦٠) ڕۆژدا ئەنجام بدات، واتە تاکو ٢٣/٨/٢٠٢٤.
لەئێستەدا لیژنەکە عەمەلی نەبووەو چاوەڕوان دەکرێ هەڵوەشێنرێتەوەو لیژنەیەکی دی دروست بکرێ عەمەلی بێت.
ئەوەی گرفتە هەرێم سندوقی خانەنشینی نیەو پارەی لێبڕینەکەش (پارەکە) دیار نیە.
بۆ جێبەجێکردنی یاساکەش بەسەر تەواوی خانەنشینان پێویستە نزیکەی (٧٠) ملیار دینار بخرێتە سەر موچەی هەرێم.